زێباری: پارتی دەچێتەوە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان ئاشكراى ده‌كات كه پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌چێته‌وه و ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان.
لەپۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەكاندا، هۆشیار زێباری، سەركردەی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رپه‌رشتيارى هه‌ڵبژاردنى پارتى، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ڕاگەیاند بۆ کردنەوەی بارەگاكانی حزبى پارتى لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.”
زێباری ڕوونیشيکردەوە کەڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا پێویستی پابەندی حكومەتی عێراقی ھەیە و هيواى خواست هه‌موو لايه‌نه‌كان رێز له ياساى هه‌ڵبژاردن بگرن بۆ به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و ئازاد و يه‌كسان.