لە چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم دا سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆک بارزانی لە چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم دا  پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌ێنێت، له‌ ٪٩٣ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو.
ڕۆژی شەممە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢١سەرۆک مەسعود بارزانی لە چوارەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

٪٩٣ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو. لە ساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و، دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم.

Back to top button