لەسەر زانیاریەكانی ئاسایشی هەولێر, لە ئۆپراسیۆنێك بەرپرسێكی باڵای داعش كوژرا

خواكوڕك

دوای ئەوەی چەندین جار ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەنێوان دژە تیرۆری كوردستان‌و هاوپەیمانان ئەنجامدراوە, ئامانجەكەیان پێكاوە, بەپێی زانیارییەكانی دژە تیرۆری كوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا، “ئەبو بەكر فەڕەنسی”، ئەمیری مەشقی سەربازی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش لە سووریا، كوژرا.

لە ڕاگەیاندراوێكیدا كە لە پێگەی تایبەتی دژە تیرۆری كوردستان لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك بلاویكراووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا كە زانیاریەكان لە ئاسایشی هەولێرەودراون تیرۆریست (ئەبو بەكر فەڕەنسی) ئەمیری مەشقی سەربازیی (داعش) لە سووریا، كوژرا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دژە تیرۆری كوردستان، “لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و دوای كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون و چاودێری بەردەوام بە هاوكاری هاوپەیمانان، توانرا لە ڕێكەوتی (20/2/2017)، تیرۆریست (یاسر هاگوور محەمەد) ناسراو بە (ئەبو بەكر فەڕەنسی) هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتی فەڕەنسا لە شاری (گەبقە)ی وڵاتی سوریا بكرێتە ئامانج وبكوژرێت.

(ئەبو بەكر فەڕەنسی) لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٤ـە و بە رەچەڵەك مەغریبییە و ھەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتی فەرەنسایە، لە مانگی ئایاری ساڵی 2014، پەیوەندی بە گرووپی توندڕەوی (داعش)ـەوە كردووە، ئەمیری مەشقی سەربازیی گرووپەكەی بووە لە شاری مووسڵ و لە گەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ گوستراوەتەوە بۆ وڵاتی سوریا.

Back to top button