چاودێرێكى سياسى بۆ يهكێتى: دەبوایە لە ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمدا “یەكێتی بەیاننامەیەك دەربكات و داوای لێبووردن لە خەڵكی بكات، بەهۆی ئەوەی خیانەتیان لە گەلی كوردستان كرد
كوردستانيان له ههرێمى كوردستان و له دهرهوه ئهمرۆ چوارهمين ساڵيادى ڕيفراندۆمه مهزنهكهى ساڵى 2017 بۆ سهربهخۆى كوردستان ـيان ياد كردهوه و چاڵاكى جۆراوجۆر و گهورهيان بهم بۆنه پيرۆزهوه ئهنجام دا بهڵام یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چوارەمین ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمە مەزنەكەی خەڵكی كوردستان بۆ بڕیاردان لە سەربەخۆیی كوردستان، لە جێگەی پیرۆزباییكردن لە خەڵك لە لایەك و داوای لێبووردن و شەرمەزاری بەهۆی ئەو خیانەتەی لە ٢٠١٧دا لە گەلی كوردستانیان كرد، یەکێتی پاساو بۆ خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر دێنێتەوە و لە نووسینێكی دوور و درێژی ناوەڕۆك بەتاڵدا كە لەوە دەچێت نووسەرەكانی، هەمان ئەو كەسانە بن كە ڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ كاتێك تانكەكانی حەشدی شەعبی لاشەی پێشمەرگەدا دەڕۆیشتن، لەگەڵ سەركردەكانی حەشدی شەعبی ماسییان دەخوارد، میدیای فەرمیی یەكێتی بابەتێكی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە بڵاو كردۆتەوە و لە جێی ئەوەی بە فەرمی دان پێدانانی یەكێتی بە ئەنجامدانی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر رابگەیەنێت و داوای لێبووردن لە خەڵكی كوردستان بكات، چەندان پاساوی بۆ ئەو خیانەتە گەورەیە هێنایەوە كە لە ڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧دا یەكێتی لە گەلی كوردستانی كرد.
لهمبارهيهوه د. رێبین سەلام، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی رايگەیاند، خیانهتی ١٦ی ئۆكۆتبهر وەك خیانەتەكانی پێشووتری یەكێتی نییە، چونكە “دیار و ئاشكرایە كە كێ ئەو خیانەتەی كرد و بەڵگەی جۆراوجۆری یەكجار زۆر هەن كە كەس ناتوانێت ڕەتی بكاتەوە”.
ئهو چاودێرهی سیاسی ڕوونیشی كردەوە: “ئهوانهی ئێستا لە نێو یهكێتییەوە سهنگهریان له ریفراندۆم گرتووه، دهبوایە روویان نهیهت باسی ڕیفراندۆم بكەن یان پاساو بۆ ١٦ی ئۆكتۆبەر بێننەوە، هەموومان بینیمان كە كۆسرەت ڕەسووڵ كە ئەوكات جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی حزبەكەیان بوو، ئاشكرای كرد كە كێ خیانەتی كردووە و كێش بەرگری كردووە؟”.
ئەوەشی نەشاردەوە كە دەبوایە لە ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمدا “یەكێتی بەیاننامەیەك دەربكات و داوای لێبووردن لە خەڵكی بكات، بەهۆی ئەوەی خیانەتیان لە گەلی كوردستان كرد لە كاتێكدا مانگێك تێنەپەڕیبوو بەسەر ئەو ڕیفراندۆمەی كە یەكێتی خۆی ئەنجامدەرێكی سەرەكی بوو”.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ كه بۆ باسنيوز قسهى كردووه پێیوایە، “كاتی دادگاییكردنی ئەو خیانەتكارانەیە كە لە ١٦ی ئۆكتۆبەردا خیانەتیان لە گەلی كوردستان كرد و لە پشتەوە خەنجەری ژەهراوییان لە خەڵك دا”.