سبه‌ى مووچه‌ى دوو شوێنى تر دابه‌ش ده‌كرێت

دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 9 ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌ن وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى ده‌بێت و سبه‌ى مووچه‌ى دوو شوێنى تر دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار به‌ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى راگه‌ياند:” سبەی یەک شەممه‌ ڕێکەوتی. ٢٠٢١/٩/٢٦ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و لیواکان دابه‌ش و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م گه‌نجينه‌كان ئاگادار كراون .

دابه‌شكردنى مووچه‌ى له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ ئه‌مرۆ شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 كرا و مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هاوشێوه‌ى مانگه‌كانى پێشوو وه‌كو يه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌كانيان وه‌رگرت. وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، بە رێژەی 100٪ و بە بێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

 

Back to top button