51 چهكداری پهكهكه وازدەھێنن و پەیوەنديان بە ھێزی پێشمەرگەوە كرد
(51) چهكداری پەکەکە لە چیای شنگال ئەمڕۆ شەممە (25ی ئهیلوولی 2021) سەنگەرەکانیان بە جێهێشت و پەیوەندی بە فەرماندەی شنگالی پێشمەرگەی کوردستانەوە کرد و فهرماندهی ئهو چهكدارانهش ئاشكرای كرد، پهكهكه خزمەتی مللەتی ئێمە ناکات، بۆیە پەیوەندیمان بە فەوجی یهكی پێشمەرگەی فەرماندەی شنگالەوە کرد.
ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی لقی17ی پارتی لە شنگال رایگەیاند، 51 چهكداری پەکەکە لە چیای شنگال ریزەکانی پەکەکەیان جێهێشت و پهیوهندییان به هێزی پێشمەرگە لە فەرماندەی شنگال كرد.
شەهاب قاسم حەسەن، فەرماندەی ئەم چهكدارانه رايگەیاند، ئەوان بارەگاکەیان لە ناوچەی (زۆراڤا)ی سەر بە ناحیەی سنوونێ بوون و دوای 5 مانگ لە ناو ریزەکانی پەکەکەوە گەییشتینە ئهو بڕوایهی، کە پەکەکە خزمەتی مللەتی ئێمە ناکات، بۆیە ئێمە پەیوەندیمان بە فەوجی یهكی پێشمەرگەی فەرماندەی شنگالەوە کرد.
هەروەها ئەو فەرماندەی پەکەکە ئەوەشی راگەیاند کە، “بەرپرسی لقی 17 پارتی، پەیوەندی بە ئێمەوە کردووە و ئێمەش سوپاسی خۆمان بۆ پارتی و حکومەتی هەرێمی كوردستان دەردەبڕین، کە هەموو کاتێک هاوکاری ئاوارەکانی شنگال دەکەن و یارمەتییان دەدەن”.
س:k24