حكوومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی كاره‌بای گوندی شێخ وه‌یساوا له پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كات
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی كاره‌بای گوندی شێخ وه‌یساوا له پارێزگای سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كات .
لەسەر بودجەی (٨%) داهاتی کارەبا بە سەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، بە تێچوی زیاتر لە (٨٥) ملیۆن دینار، پرۆژەی دانانی محەولە بۆ گوندی شێخ وەیساوا لە سنوری کاری هۆبەی کارەبای مامە یارە لەسەر فیدەری ( ١٢٧ ) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئەندازیار عه‌تا حسن فه‌ره‌ج سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كه رایگه‌یاند: پرۆژه‌كه بریتیه له فراوانكردنى تۆڕى كاره‌باى گوندی شێخ وەیساوا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ى زیاتر له 120 ماڵ ده‌بن و كێشه‌ى كاره‌بایان هه‌بوو، بهتهواوبوونى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش، كه دانانى محه‌ویله‌یه‌كى نوێ و 50 ستونى كاره‌با له خۆ ده‌گرێت و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.