سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیرى بازرگانیى تورکیا دەکات
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد مووش، وەزیرى بازرگانیى تورکیا دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد مووش، وەزیری بازرگانیی تورکیا و شاندی یاوەری كرد، له دیدارهكهدا پهیوهندی ههرێمی كوردستان و توركیا و ئاڵوگۆڕی بازرگانی تاوتوێكرا.
شەوی رابردوو 25/9/2021، محەمەد مووش، وەزیری بازرگانی تورکیا بە یاوەری باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی بازرگانی وڵاتەکەی گەیشتە هەولێر، لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.