وهزيرى دارايى: حکومەتی هەرێم درێغی نەکردووە و نایکات بۆ دابینکردنی مووچە
وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دهلێ، حکومەتی هەرێم درێغی نەکردووە و نایکات بۆ دابینکردنی مووچە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئهمرۆ يهكشهممه 26-9-2021، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگهياند: “بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە دوو جار ئەو بڕیارەی دەرکردووە، ئومێدمان ئەوەیە کە 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دێت، بەڵام هەموومان ئەزموونی پێشووی عێراق دەزانین و دۆخی عێراق لە ئان و سات دایە بە ئەرێنی یان نەرێنی،”
وهزيرى دارايى و ئابوورى ههرێمى كوردستان دهشلێت:” ئەوەی کە گرنگە حکومەتی هەرێم هیچ کەمتەرخەمی نەکردووە و نایکات بۆ دابینکردنی مووچەی هاووڵاتییان، هیواداریشین عێراق لەسەر ئەم سیاسەتەی ئێستای بەردەوام بێت”.
گوتیشی: “لە 7ی مانگەوە بە فەرمی نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا تەمویلیان نەکردووە”.