به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه باندێكی 5 كه‌سی له هه‌ولێر ده‌ستگیر كران

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رايده‌يگه‌ينێت 5 كه‌سیان ده‌ستگيركرد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان كه ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه بڵاوى كردۆته‌وه رايگه‌ياندووه:” لەچەند چالاکیەکدا لەناوشاری هەولێر لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان، توانرا ( 5 ) تۆمەتبار دەستگیربکرێت لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ( 17 ) حەڤدە گرام کریستاڵ و ( 20 ) بیست گرام جامایکا و بڕی ( 10 ) دە گرام حەشیش و بڕی (7 ) حەوت گرام هێرۆین و بڕی ( 119) سەد و نۆزدە دەنک حەبی هۆشبەر .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان راشیگه‌ياند:” له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران بڕی ( 6200 ) شەش هەزار و دوو سەد دۆلاری ساختە و ( 1125000 ) ملیۆنێك و سەد و بیست و پێنج هەزار دیناری ساختە و ( 5 ) پێنج دانە پایپ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌شلێ:” تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( 25 ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران .