به‌چاودێری مه‌سرور بارزانی سبه‌ی 2 پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له‌مه‌خمور به‌ بڕى نزيكه‌ى 2 مليار دينار ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايده‌يگه‌ينێت:سبه‌ى دووشه‌ممه‌،  2 پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له‌مه‌خمور ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا،كه‌ ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ 26-9-2021 بڵاویكرده‌وه‌ رايگه‌ياند:”لەژێر چاودێری رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 27 ى 9 ى 2021 ، لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر دوو پرۆژەی گرنگی كارەبا بەگوژمەی (1 ملیار و 742 ملیۆن دینار) لە مەخموور دەكاتەوە.

وه‌زاره‌تى كاره‌با راشيگه‌ياند:” هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ی كاره‌با كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ بریتیه‌ له‌ وێستگەی كارەبای بنار لە مەخموور كە لەلایەن كۆمپانیای (گرشین) دانراوە له‌گه‌ڵ راكێشانی فیدەرێكی 33 كەی ڤی لە قەراج لەلایەن كۆمپانیای (پاڵۆس)ەوە جێبەجێ كراوە.

Back to top button