وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە چەند رۆژى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دهلێ، وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)ى بۆ سەرجەم دەرچوانى قۆناغى دوانزە ئامادە کرد و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان کرا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا كه ئهمرۆ يهكشهممه 26-9-2021، عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاويكردۆتهوه ڕایگەیاند، “دواى هەوڵەکانى وەزارەت و ناوەندى وەرگرتن، وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراو دوێنێ ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان كرا.”
عهباس ئهكرهم راشيگهياند، ” داوا لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکەین لەم هەفتەیەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)، پێویستە دەرچووان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.”
گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دهشلێت، ” لە چەند رۆژى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتەڕوو.”