كازمی داوایهك ئاراستهی ههموو عێراقییهكان دهكات
سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی ئاراستەی هاووڵاتییان کرد و داوایان لێ دەکات پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان.
مستهفا کازمی لە هەژماری تايبهتى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: “گەلی ئازیزی قوربانیدەرمان، داواتان لێ دەكەم پەلە بكەن لە دەستخستنی كارتی دەنگدان لەپێناو ئایندەی خۆتان و ڕۆڵەكانتان، دەنگی ئێوە سپاردەیە و بەفیڕۆی مەدەن”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەشڵێت: “ئەوانەی هەوڵی چاكسازیی و گۆڕانكاری دەدەن بەرەو باشتر، دەبێت بەشدارییەكی فراوان لە هەڵبژاردندا بكەن، دەنگی ئێوە ئایندەی عێراقە”.