بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری تاپۆ دەكرێن

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری تاپۆ دەكرێن و ڕێگە ده‌درێت خانووی له‌سه‌ر دروست بكه‌ن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26/9/2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری تاپۆ دەكرێن و ڕێگەیان پێ ده‌درێت خانووی له‌سه‌ر دروست بكه‌ن.

دەشڵێت: بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی کارتەکانی گوندی کۆری لە هەولێر چارەسەر کرا، ئەمڕۆ گۆڕینی سێ هەزار و 35 کارتی زەوی بە سەنەد درا بە هاووڵاتییانی گوندی کۆری و جووتیارەکانی گەڕەکی بەختەوەری.

ئەوەشی خستووەتە روو: هەر ئەمڕۆش رادەستی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر دەکرێت، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی شارەوانی بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.

Back to top button