وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ژماره‌یه‌ك زه‌ماله‌ى خوێندنى ماسته‌رو دكتۆرا ڕاده‌گه‌یه‌نێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لەکۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستا‌و فەرمانبەرو هاوڵاتیانى هەرێم ڕادەگەیەنێت، “لەو چوارچێوەیەدا هەرکەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستەبێتو ئارەزوی خوێندنی لەزانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە ده‌توانێت داواكارى پێشكه‌شبكات”.
لهڕاگهیهندراوێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیدا مه‌رجه‌كانى خوێندنى ماسته‌رو دكتۆرا به‌مشیوه‌یه خراوه‌ته‌ڕوو، “ده‌بێت داواكار هاوڵاتى هه‌رێم بێت‌و ئه‌گه‌ر دامه‌زرابێت لانى كه‌م دووساڵ خزمه‌تى هه‌بێت له‌پاش دواین به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌و داواكار خوێندنه‌كه‌ى بۆهه‌مان بابه‌تى بڕوانامه‌كه‌ى بێت‌و ئه‌وانه‌ش مۆڵه‌تیان پێده‌درێت ته‌نها موچه‌ى بنه‌ڕه‌تى‌و ده‌رماڵه جێگیره‌كان وه‌رده‌گرن”.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ئەگەر پێشکەشکار دامەزراو بوو لەدامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، پێویستە لاری نەبونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامەی بەڕونی تیایدا دیاریکرابێت، لەگەڵ پوختەی ڕاژە کە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەکە بێت، بەڵام ئەگەر دانەمەزرابوو ئەوا پێویستە وێنەیەک لەکارتی زانیاری یا پشتگیریی موختاری گەڕەک بهێنێت، وێنەیەک لەبڕوانامەی بەکالۆریۆس بەهەردوو شێوە (بەنمرەو بڕوانامەی دیواری) بۆ خوێندنى ماسته‌رو بۆ دكتۆرا بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس‌و ماسته‌ر داواكراوه، توانستی زمانی ئینگلیزی، بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی نەبونی پێشینەی تاوان کە پشت ڕاستکرابێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار، بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی”.
لهڕاگهیهندراوهكهى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئاماژە بەوەکراوە کە داواكار بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر‌و كاتى پێشكه‌شكردن ده‌توانێت سه‌ردانى ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌ت بكات.