به‌چاودێری مه‌سڕور بارزانی ئه‌مڕۆ 2 پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له‌مه‌خمور ده‌كرێته‌وه‌

 

 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: 2 پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له‌مه‌خمور ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:

لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27 ى 9 ى 2021 ، لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر دوو پرۆژەی گرنگی كارەبا بەگوژمەی (1 ملیار و 742 ملیۆن دینار) لە مەخموور دەكرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ی كاره‌با كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ بریتیه‌ له‌ وێستگەی كارەبای بنار و راكێشانی فیدەرێكی 33 كەی ڤی لە قەراج.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: وەزیری کارەبا و پارێزگاری هەولێر لە مەراسیمێکدا هەردوو پرۆژەکە دەکەنەوە کە رۆڵ و کاریگەرییەکی بەرچاویان بۆ کەم کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەبێت و بەهۆیەوە دۆخی کارەبای ناوچەکە باشتر دەبێت.

Back to top button