وەزیری‌ پەروەردە راگرتنی‌ خوێندنی‌ لە قوتابخانەکان بۆ ماوەی‌ سێ رۆژ راگەیاند

وەزیری‌ پەروەردەی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان راگرتنی‌ خوێندنی‌ لە قوتابخانە و ناوەندەکانی‌ خوێندن لە دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنی‌ هەڵبژاردنی‌ پێشوەخت و رۆژێک لە دوای‌ هەڵبژاردنەکە، راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئه‌یلوولی 2021، ئالان حەمە سەعید، وەزیری‌ پەروەردەی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەمیانەی‌ ئەنجامدانی‌ کۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا ئاماژەی‌ بەوە کرد: دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنی‌ هەڵبژاردن قوتابخانە و ناوەندەکانی‌ خوێندن رادەستی‌ کۆمسیۆن دەکرێن و رۆژێک لەدوای‌ هەڵبژاردنیش خۆمان رێکدەخەینەوە و پاشان دەستدەکرێتەوە بە خوێندن.

وەزیری‌ پەروەردە ئاماژەی‌ بەوەش کرد: دۆخی‌ تەندروستی‌ لەناو قوتابخانە و ناوەندەکانی‌ خوێندن بە باش ناوبرد.

گوتیشی‌: لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هەر پابەندبین بە خۆپارێزی‌ و مامۆستایانیش بچن بەدەنگ وەرگرتنی‌ ڤاکسین.

وەزیری‌ پەروەردە دوو شتی‌ بە گرەتنی‌ دانا بۆ بەردەوامبوونی‌ خوێندنی‌ ناو پۆل ئەوانیش، پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەکان بەتایبەتی‌ بەستنی‌ دەمامک و دووەمیان وەرگرتنی‌ ڤاکسین.

Back to top button