پارێزگارى دهۆك : ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگى بۆ شارى دهۆك راگه‌ياند
پارێزگاری دهۆک ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ لە سنووری پارێزگاکەی، رادەگەیەنێت و ده‌ست به جێ به‌جێ كردنيان ده‌كرێت.
میلەت عیسمەت، سکرتێری رۆژنامەوانیی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 27-9-2021، له په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌لايه‌تى فه‌يسبووك رایگەیاند: له‌لايه‌ن مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاره بۆ ژماره‌يه‌ك پرۆه‌ژ له شارى دهۆك ته‌رخان كرا و د.عەلی تەتەريش رەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژە داوە کە گرنگترینیان بریتین لە:
– قیڕکردنی شەقامی سەر چیای زاوا.
– قیڕکردنی رێگای کەمپەکان.
– قیڕکردنی رێگای گوندەکانی گەلناسکێ، چرانی و بانەسوان بە کوژمەی 400 ملیۆن دینار.
– قیڕکردنی رێگای گوندەکانی شاوریک، برۆحەجەرا و ناڤدارا بە کوژمەی 229 ملیۆن دینار.
– گەیاندنی پرۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئێنیشکێ بۆ شارەدێی بامەڕنێ بە کوژمەی یەک ملیار‌و 63 ملیۆن دینار.
– تەواوکردنی دروستکردنی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانیی دهۆک بە کوژمەی 692 ملیۆن دینار.