هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان: شەڕی پەكەكە دژە ئێمە شەڕی راستەوخۆی بەشار ئەسەدە لەگەڵمان

خواكوڕك

فەرماندە لە هێزەکانی رۆژئاوا عەقید قادر شێخ مەمی رایگەیاند،پەکەکە دەستپێشخەری شەڕەکەیە. ئەمڕۆ کاتژمێر حەوتی بەیانی هەڵستاون بە تەقە کردن و بۆردومان کردنی پێشمەرگەی لەشکری رۆژ لە کۆمەڵگەی خانەسۆری سەربە شارەدێی سنونێ لە سنووری شارۆچکەی شنگال دەلێت پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشیان كردۆتە سەر سەر پێشمەرگە و ئەوانیش وەڵامیان داواتەوە”.

فەرناندەی هێزی پێشمەرگەی رۆژ دەشلێت، بریندارەکانی پێشمەرگەی لەشکری رۆژ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی پەکەکە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بەرەو سووریا ناوچەی دیکە هەڵبێن و خۆیان رزگار بکەن”.

فەرماندەكە هەروەها دوشلێت ئەو شەڕی پەكەكە بە هەرێمی كوردستان و كوردان دەفرۆشێت شەڕی راستەوخۆی بەشار ئەسەدە، بەفەرمانی بەشار ئەسەد ئەو شەڕە لەدژی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن، و دەلێت چەتەكانی پەكەكە، هەموو شتێك لەبەرامبەر كورد و پێشمەرگە و خاكی كوردستان بۆ بەشار ئەسەد و ئێران دەكەن”.

شایانی باسە لە دوێنێوە ژمارەیەکی لە پێشمەرگەی لەشکری رۆژ بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکە جێگیرکراون، هەر زوو چەکدارانی پەکەکە هەڕەشەی گەڕانەوەیان لە پێشمەرگەی لەشکری رۆژ کرد. ۲٤ کاتژمێر تێنەپەڕی پەکەکە یەکەم گولـلەی بەڕووی پێشمەرگەی لەشکری رۆژ تەقاند.

 

Back to top button