پارێزگاری دهۆک چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕادەگەیەنێت

دکتۆر عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک چەندین پڕۆژەی لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند، کە پڕۆژەکان پێکهاتوون لە قیڕتاوکردن و چاککردنی چەند ڕێگەیەک.

پڕۆژەکان پێکهاتوون لە:

-قیڕتاوکردنی ڕێگەی سەر چیای زاوا

 چاککردنەوەی ڕێگەی کەبەرتوو

-تەرخانکردنی 404 ملیۆن دینار دینار بە درێژایی 4.5 کیلۆمەتر بۆ گرێدانی هەردوو ڕێگەی گوندی گەلناسک و چران و بانەسوور.

-تەرخانکردنی 229 ملیۆن دینار بەدرێژایی 2.5 ڕێگەی گوندی شاوریک و بروحەجەرا ناڤدار نۆژەن دەکرێتەوە.

-گەیاندنی پڕۆژەی ستراتیژی ئاو لە ئینشکێ بۆ بامەرنێ بە گوژمەی 1،063،000000 ملیارەک و شەست و سێ ملیۆن دینار.

تەرخانکردنی  692،000،000 شەش سەد و نەوەدو دوو ملیون دینار بۆ تەواوکردن  فه‌رمانگه‌ی ناسنامەی باری شارستانی تەرخانکرا

Back to top button