بۆ ئارامی ناوچەكە ئێزیدیەكان داوای دەستبەجێ چۆلكردنی شنگاڵ لە پەكەكە دەكەن
خواكوڕك
دوای ئەوەی بەربەیانی ئەمڕۆ هێزێكی پەكەكە هەڵدەكوتنە سەر هێزی پێشمەرگەی رۆژ لە ناحیەیی سنونێ و خانەسۆر دوای گەماڕۆ دانیان تەقەیان لێكردوون و پێشمەرگەی رۆژ وەڵامی داونەتەوە, بۆهیەوە نائارامی لە ناوچەكەدا دروست بووە, فەرماندەیەكی باڵای كوردی ئێزدی لە شنگال ڕای گەیاند، پێویستە پەكەكە لە شنگال بكشێتەوە و ئەگەر لەو ناوچەیەدا بمێنێتەوە، ڕەوشەكە ئاڵۆزتر دەبێت.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی كوردی ئێزدی لە شنگال ڕايگەیاند: ” ئێمە پەیوەندیمان بە بەرپرسانی یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) یان پەكەكە كردووە، شەڕ نەكەن و دەست لە دروستكردنی ئاڵۆزی بەردەن وە جەختیش دەكەینەوە كە شنگال ”خاكی پەكەكە نییە و پێویستە لە زووترین كاتدا شنگال چۆڵ بكەن“. گوتیشی: ”خەڵكی شنگال ڕازی نابن ئیدی پەكەكە لە دەڤەرەكەدا بمێننەوە، ئەوەی پەكەكە كردوویەتی قەبوڵ ناكرێت“.
هەروەها قاسم شەشۆ ئاماژەشی بەوە كرد كە ” پەكەكە كە لێرە ماوەتەوە نایەوێت هاوكاری خەلكی شنگاڵ بكات بەلكو بە پێچەوانەوە پەكەكە دەیەوێت شنگال خراپ بكات, ئەوەی پەكەكە دەیكات، دەستی دەرەكی لە پشتەوەیە و شنگال نابێتە گۆڕەپانی شەڕی براكوژی، تا پەكەكە لە شنگال بمێنێت، دۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت، بۆیە پێویستە دەست بەجێ شنگال چۆڵ بكەن“.
شایەنی گوتنە كە, بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 3\3\2017، هێزەكانی یەبەشە كە سەر بە پەكەكەن، تەقەیان لە هێزەكانی پێشمەرگەی ڕۆژ كرد كە هێزێكی پێشمەرگەی كوردستانی ڕۆژئاوایە و ئەركی پاراستنی ناوچەیەكی لە شنگال پێ سپێردراوە، لەگەڵ ڕێگەگرتن لە بازرگانیی نایاسایی لە سنوورەكەدا، بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر شەڕ لەنێوان هەردوو هێزەكەدا دەستی پێ كرد.