وەزیری تەندروستی: باندێک لەسەر ساختەکردنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکراوە

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاشكراى ده‌كات، لە ماوەی رابردوودا باندێک لەسەر ساختەکردنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکراوە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان،رۆژی سێشەممە 28-09-2021، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بنکەی تەندروستی ئازادی،گوتى: سوپاسی تیمەکانی ئاسایش ده‌كه‌م کە هاوکارمان بوون لە دەستگیرکردنی ئەو باندە، ئێستا ئەو باندە لە ژێر لێکۆڵینەوەدان، لەبەرئەوەش پێشتر نەمانتوایوە رایبگەیێنین، چونکە لە داهاتوودا هێزە ئەمنییەکان وردەکارییەکەی بڵاودەکەنەوە.”
د.سامان به‌رزنجى گوتيشى، “چەندین کەس بەهۆی ساختەکردن و فرۆشتنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکراون.”
د. سامان بەرزنجی هه‌روه‌ها داواى له‌ هاولاتيان كرد کە بۆ دەرهێنانی کارتی ڤاکسین تەنیا سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن و ئەوانەش کارتیان بۆ دروستدەکرێت کە ناویان لە سیستەمی ئەلیکترۆنیدا هەیە و ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.”
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە و هەر کەسێک ساختەکاری بکات و کارتی ڤاکیسن ساختە بکات لێی قبووڵ ناکەین.”
Back to top button