تورکیا کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە لە قامشلۆ رادەگەیێنێت

ئاژانسی فەرمیی تورکیا رایدەگەیێنێت کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کوژراوە. 
ئەو بەرپرسە باڵایەی پەکەکە کە کوژراوە ناوی (ئەنگین کەرەئەرسلان)ـە و نازناوەکەیشی (حەیدەر وارتۆ) بووە.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا رایگەیاندووە، ئەنگین کەرەئەرسلان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە بووە. ناوەکەیشی لە لیستی سووری پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوول دا هەبووە.
لەبارەی چۆنییەتی کوژرانەکەی ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MIT) ئەنجام دراوە.
تاوەکو ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.
س:رووداو
Back to top button