مەسرور بارزانی رووبەڕوو وەڵامی پرسیاری ژمارەیەک لاو دەداتەوە
مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له یه‌كه‌مین دیداری تاون هۆڵ، كه له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، رووبه‌روو وه‌ڵامی پرسیاری لاوانی بەشداربووی دیدارەکەی دایەوە.
لە دیدارەکەدا كه ته‌واوی له‌كاتژمێر 9:00ی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو (30-9-2021) بە کاتی هەولێر،بڵاو دەکرێتەوە و (ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك) يش ی لە ماڵپەڕ و پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک و ئينستاگرام و تويته‌ر)، بڵاوی دەکاتەوە. مه‌سرور بارزانی ، راسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاری ژماره‌یه‌ك گه‌نج و قوتابی زانكۆكانی كوردستانی دایه‌وه و داوای له گه‌نجان كرد، له پێناو داهاتوێکی باشتردا، وڵاتی خۆیان خۆش بوێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له وه‌ڵامی ئه‌و گه‌نجانه‌دا كه به‌بێ جیاوازیی شوێنی جوگرافی و ئایدیۆلۆژیای سیاسی به‌شداربوون، رایگەیاند: “وا سه‌یر مه‌كه‌ن ئه‌م وڵاته كه‌سێكی تر خاوه‌نیه‌تی، كه‌س خاوه‌نی ئه‌م وڵاته نییه، ئێوه نه‌بن، تاك بە تاكی هاووڵاتی، خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌یه”.
سه‌باره‌ت به مووچه و چاكسازیش، سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگەیاند: “من له به‌رپرسیاریەتی ناترسم، به تاقی ته‌نیاش بم به‌رپرسیاریەتی خۆم هه‌ڵده‌گرم. هه‌موو هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین داهات بگێڕینه‌وه بۆ هاووڵاتیان”. روونیشیكرده‌وه، “زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنە سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته، سیاسیین”.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، “ئه‌و سیاسییانه‌ی كه دێن له‌سه‌ر بنه‌مای دروستكردنی رق و كینه و خراپكردنی لایه‌نێكی دیكه خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، بزانن ئه‌مانه هیچیان پێنییه”.
مه‌سرور بارزانى له به‌شێكى تر‌ى ديدارهكهى روونیشی كرده‌وه، “ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی لایه‌نه‌كانی دیكه قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن فڵانه كه‌س هه‌ڵه‌ی كردووه، وه‌رن ده‌نگ به من بده‌ن، پرسیار ئه‌وه‌یه باشه من بۆ ده‌نگ به تۆ بده‌م؟ به‌ڵكو تۆ له‌و خراپتر بی، فه‌رموو پێم بڵێ چی باشت پێیه؟”.
سه‌رۆكی حكومه‌ت به پێویستیشی ده‌زانێت كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، كێ زیاتری پێده‌كرێ، كێ باشتری پێده‌كرێت و گوتی: “ئه‌وه‌ش به قسه ناكرێ، بۆیه هه‌ندێكیان خۆیان له‌م بابه‌ته ده‌ده‌نه لایه‌ك، چونكه كه دێته سهركردار هیچیان پێ نییه بیخه‌نه‌ڕوو”.
ڤيديۆكه له كوردستان 24 وه‌رگيراوه