هێزێكی دەمامكداری سەر بە چەتەكانی پەكەكە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتیان رفاند
خواكوڕك
لە رۆژئاوای كوردستان هێزێكی دەمامكداری پەكەكە، هەڵیانكوتاوهته سەر ماڵی ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا و بەرەو شوێنێکی نادار ڕفاندوویانه. سهرچاوهیهكی ڕۆژئاوای كوردستانیش دهڵێ، چهكداره دهمامكدارهكانی پهیهده ماڵ بە ماڵی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا دهپشكنێ و بێڕێزییان پێ دهكات”.
ئەمڕۆ هەینی 3ی 3ی 2017 هێزەکانی سەر پەیەدە کە هێزی دەمامکداریان پێدەگوترێ، فەرمان لە پەکەکەوە وەردەگرن و، هەڵدەکوتنە سەر ماڵی محەممەد عەلی ئیبراهیم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا پ.د.ک.س و دوای قۆڵبەستنکردنی، بەرەو شوێنێکی نادیار دەیڕفێنن و تائێستایش زانیاری لەبارەوە نییە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا لهوبارهوه به ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ”دوای بەشداریی کارا و چالاکی لە یادی بارزانیی نەمردا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قسرة دیب لە ریف دیرك، ئهو ئەندامهی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا ڕفێنراوە.”
ئهو زانیاریی دا: ”پەیەدە بە ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و بە چەکداری دەمامكدارەوە، ماڵ بەماڵی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا دهگهڕێ و بێڕێزییان پێ دهكات.”