سكاڵا له دژيان تۆماركرا… پێشێلكارییەكی گەورەی هاوپەیمانێتییەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان لە سلێمانی ئاشكرا كرا
پێشێلكارییەكی گەورەی هاوپەیمانێتییەكەی نێوان یەكێتیی و بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لهلايهن ژمارەیەك كاندیدی سەربەخۆ لە شاری سلێمانی،ئاشكرا كرا و سكاڵايان تۆماركرد.
ژمارەیەك كاندیدی سەربەخۆ لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجام دا و له كۆنگرهيهكى رۆژنامهوانيدا رايانگهياند:” هەڕەشە و ترساندنی دەنگدەران یان شەرمەزار دهكهين و گوتيان: ”لایەنێكی سیاسی فۆرم بە مامۆستایان و فەرمانبەران پڕ دەكاتەوە، تاوەكوو بزانێت دەنگ بە كێ دەدەن؟ هەر بەوانەش نەوەستاون و پۆستەری ژمارەیەك لە كاندیدەكان دڕێندراون“.
ئەو كاندیدانە كه خۆيان به سهربهخۆ ناساند گوتيشيان ، ”كارەساتێكی گەورەیە لە سەدەی21 دا بتەوێ بە ترس و تۆقاندن دەنگ بەدەست بهێنیت ، بۆیە داوایان لە خەڵكی سلێمانی كرد، نەچنە ژێر هیچ فشارێكەوە و ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن.
بە گوتەی ئةو كانديده سهربهخۆيانه ، هاوپەیمانیی كوردستانی فەرمانگە حكوومییەكانی سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنن و ”بانگی كارمەندان دەكرێ و فۆرمیان پێدەدرێ كە لە فۆرمەكەدا بۆشایی تایبەت بە هاوپەیمانیی كوردستان و ژمارەی سەر كارتی دەنگدانی فەرمانبەرەكە و ژمارەی دەنگدەرانیان لە ماڵەوە پرسراوە“.
كاندیدەكان گوتيان ڕهشنووسى سكاڵامان به زمانى كوردى و عهرهبى ئامادهكردووه و پێشكهش به كۆمسيۆن دهكهين، ههروهها داوایان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق كرد، ”ئەمە قەبوڵ نەكات، و دهلێن، ئهوهی دهكرێت سووكایهتیكردنه به دهنگی دهنگدهر و جێگهی قبووڵكردن نییه.”