کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی له‌ سێ زانكۆ ئەمریکی لە لوبنان و میسر دەڕەخسێنێت

کۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان، بە کەرکووکیشەوە، دەڕەخسێنێت بۆئەوەی لە سێ زانکۆی ئەمریکی لە لوبنان و میسر درێژە بە خوێندن بدەن.

لە نووسراوێكی فەرمیدا كە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، کەرکوک، بەشی خوێندنی کوردی) کردووە و تێداهاتووه‌: کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر دەرفەتی خوێندن دەڕەخسێنێت بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی ساڵی خوێندنی 2020 بۆ 2021 بۆ درێژەدان بە خوێندنی بەکالۆریۆس لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمەریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

له‌ نووسراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌كه‌: ئەو قوتابیانەی ئارەزووی خوێندنی بەکالۆریۆس لە یەکێک لەو زانکۆیانە دەکەن دەتوانن لە ڕێگەی لینکی (www.amideast.org/tl) گشت زانیارییەکان وەربگرن و داواکاری خوێندن پێشکەش بکەن.

Back to top button