گوژمەیەك بۆ چاككردنەوەی چەند شەقامێكی چەمچەماڵ خەرج كرا

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت: گوژمەیەك بۆ چاككردنەوەی چەند شەقامێكی چەمچەماڵ خەرج كرا.”
.
له‌ راگه‌ياندراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار رايگه‌ياند:” پرۆژەیەكی چاككردنەوەی چەند شەقامێك لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێ و بۆ تەواوكردنی پرۆژەكەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی زیاتر لە 30 ملیۆن دیناری خەرج كرد.
وەك لە فەرمانێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ، گوژمەی 30,863,950 سی ملیۆن و هەشت سەد و شەست و سێ هەزار و نۆسەد و پەنجا دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی چاككردنی چەند شەقامێكی چەمچەماڵ خەرج دەكرێت.
Back to top button