كونسوڵی ئه‌رده‌ن: ئازایه‌تی و به‌رگری كردن له ئاشتی و سه‌لامه‌تی جیهان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه چۆته مێژووه‌وه
كونسوڵی شانشینی هاشمی ئه‌رده‌ن سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات و ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات و رایده‌گه‌یەنێت: ئازایه‌تی و به‌رگری كردن له‌ئاشتی و سه‌لامه‌تی جیهان، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه چۆته مێژووه‌وه.
ئه‌مڕۆ 28ی ئه‌یلولی 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له فوئاد ئهلمجلی، كونسوڵی گشتی شانشینی هاشمی ئه‌رده‌ن كرد.
له‌دیدارێكدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و عه‌مید روكن محمد سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه، رۆڵی ئه‌رده‌نی له‌كایه سیاسی و ئابوورییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد، وتیشی: دۆستایه‌تی گه‌لی كورد و گه‌لی ئه‌رده‌ن مێژوێكی درێژی هه‌یه و خوازیارین ئه‌و په‌یوه‌ندیه باشتر و فراوانتر بێت.
كونسوڵی گشتی ئه‌رده‌ن له‌هه‌رێم، رونیكرده‌وه، كه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ره‌و پێشچوونی باشی به‌خۆوه بینیوه له‌ته‌واوی بواره‌كاندا.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه هیوای خواست ئه‌رده‌ن له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بێت و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی نیشاندا له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان و به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه دووقوڵیهكان.