وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: قۆناغی چوارەمی منحەی مانگانەی زیندانیانی سیاسی كه 192 كهسه دابەش دەکرێت
لیستی ناوی قۆناغی چوارەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت لهلايهن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بڵاوکرايهوه.
ئهمرۆ سێشهممه، 28-9-2021، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند “دوا بە دوای فەرمانمان ژمارە (192) لە رێکەوتی 28/9/2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (192) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی چوارەم، ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێننامەی دادنووسیان تەواوکردووە، لە کاتی راگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر، بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ساڵی 2021”.
له راگهياندراوهكهى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڕچاوکردنی ئەم خاڵانە:.
1ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنیان سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2ـ ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان رێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.