به‌ياننامه‌يه‌ك له‌ فەرمانگەى میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانه‌وه‌

فەرمانگەى میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی بەدەستهێنانی زانیاری، به‌ياننامه‌يه‌ك بلاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌لێ:حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پێداگرى لەسەر بوونى مافى بەدەستهێنانى زانیارى دەکاتەوە و پابەندى خۆى دووپات دەکاتەوە لەوەى کە داتاو زانیاریی گشتی بڵاو بکاتەوە و هەموو کەس بە ئاسانى دەستیان پێى ڕابگات

 

فەرمانگەى میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی بەدەستهێنانی زانیاری، به‌ياننامه‌يه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ تێداهاتووه‌:” بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی بەدەستهێنانی زانیاری،حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پێداگرى لەسەر بوونى مافى بەدەستهێنانى زانیارى دەکاتەوە و پابەندى خۆى دووپات دەکاتەوە لەوەى کە داتاو زانیاریی گشتی بڵاو بکاتەوە و هەموو کەس بە ئاسانى دەستیان پێى ڕابگات ئەمەشى لەسەر بنەماى یاسای ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٣ یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق ئەنجام داوە، کە خۆى لە خۆیدا یاساکە وەک دەستکەوتێک هەژمار دەکرێت چ بۆ حکومەت و چ بۆ هاووڵاتیان.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان روونيشى كردۆته‌وه‌:” زانیارییە فەرمییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى پۆرتاڵی حکومەت دەخرێنە ڕوو تا فەرمانبەران و هاووڵاتیان و میدیاکاران و خاوەن کاران بتوانن بە زووترین کات و ئاسانترین ڕێگە دەستیان پێ ڕا بگات.

Back to top button