عوسمان بایدەمیر: شەڕی براكوژی قبوڵكراو نییە
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەكەكە لە ناوچەكانی ناحیەیی سنونێو خانەسۆری باشوری كوردستان نائارامیان نایەوەو دواجار تەقە لە نێوان هێزی رۆژ و پەكەكە رویدا, گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان شەڕی براكوژی بە خەیانت بە گەلی كورد دادەنێت و دەڵێت: “شەڕی براكوژی قبوڵكراو نییە”.
عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە توویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر سەبارەت بە روودانی شەڕ لەنێوان پێشمەرگەی رۆژئاوا و هێزەكانی یەبەشەی سەر بە پەكەكە رایدەگەیێنێت: “شەڕی براكوژی قبوڵكراو نییە و خەیانەتە بە گەلی كورد و دەبێت رابوەستێت”.
شایەنی باسە ئەمڕۆ هەینی شەڕە تەقە لەنێوان پێشمەرگەی رۆژئاوا و پەكەكە لە بازگەیەكی كۆمەڵگەی خانەسۆری نزیك ناحیەی سنوونێ روویدا و شەڕڤانێكی پەكەكە گیانی لەدەستدا و چەندین كەسیش لە هەردوولا برینداربوون.