رێبەر ئەحمەد: هەموو رێکارێک دەگرینەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ هەڵبژاردن
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو رێکارێک دەگرنەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ هەڵبژاردن و جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک دەکەنەوە.
لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کۆمیتەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی کردووە، بۆ پێداچوونەوە بە پلانەکانی ئاسایش و ئەمنی و رێکارەکان، لە رۆژی هەڵبژاردن.
وەزیری ناوخۆ، ههروهها نووسيوويهتى: “وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی جەخت لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک دەکەینەوە، هەموو رێکارێک دەگرینەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن”.
Supervised the meeting of #KRG’s High Security #Elections Committee to review security plans and measures during election days. While we stress the importance of a free and fair process, the #KRG will take all measures to ensure elections conducted in a safe environment. pic.twitter.com/ec9Dzgjpro
— Rêber Ahmed (@RayberAhmed) September 28, 2021