حکومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (29ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی “مەسرور بارزانی”، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان – عێراق).

دووەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان – عێراق).

سێیەم: خستنەڕووی رەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان – عێراق 2021 – 2025).

چوارەم: خستنەڕووی راسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی متمانە بەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانە بەخشین بە جۆرێک، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن.

Back to top button