گوتەبێژی کۆمسیۆن: لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەوە زیاتر له 160 پێشێلکاری تۆمارکراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە زیاتر له 160 سەرپێچی و پێشێلکاری تۆمارکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی ئەیلوولی 2021، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە زیاتر له 160 پێشێلکاری و سەرپێچی تۆمار کراون.

جومانە غەلای ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لە کاندیدەکان دوای ئاگادارکردنەوەیان سەرپێچییەکانیان لابردووە.

جومانە غەلای هۆشداریدا، کە کۆمسیۆن و فەرمانگەکانی شارەوانی ڕێگرییان لە لکاندنی هەر ڕایگەیاندنێکی هەڵبژاردن کردووە بەسەر دیوارەکان و باخ و شوێنە گشتییەکان و هەڵواسینی پۆستەرەکان لەسەر نیشانەکانی هاتووچۆ، لە ئەگەری ئەو سەرپێچییانە کاندیدەکان دووچاری سزا دەبنەوە.

غەلای ڕاشیدەگەیەنێت، جۆری سزاکە لەوانەیە پێ بژاردن بێت یاخود زیندانی کردن یان هەردووکیان.

شایەنی باسە، لە ماوەی ڕابردوودا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەهۆی سەرپێچییەوه ڕەزامەندی کاندیدبوونی لە ژمارەیەک پاڵێوراو هەڵوەشاندووەتەوە.

Back to top button