رێبوار بابكه‌يى: لایەن هەن لەم هەڵبژاردنەدا بچووكیی خۆیان به گه‌وره‌یی پارتی ده‌پێون
په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌لێ:” لایه‌نی تر له‌م بانگه‌شه‌دا بچووكیی خۆیان به گه‌وره‌یی پارتی ده‌پێون و ده‌یانه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌ندێ ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه.
د. ڕێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)نووسيوويه‌تى:” جگە لە مێژووی دێرینی پارتی و گەورەیی سەرۆکەکەی و هەگبەی پڕ دەستکەوتی، جگە لە هەڵوێستە بوێر و مەردانه و داستانەکانی، هاوكات خەڵک و کەس و لایەنیش هەیە لەو بانگەشەیەدا بچووکیی خۆیان بە گەورەیی تۆ دەپێون و دەیانەوێت چەند دەنگێکی لێوه بەدەست بهێنن.
د.رێبوار بابكه‌يى ده‌شلێت، ”ئەم كاره گەورەییەکی ترە بۆ پارتی، دەبێت بزانن ئەوان هەر بچووک بوون و هەر بچو‌وكیش دەبن، ئەتۆش هەمیشە مەزن، ئەی پارتیی 75 ساڵ تەمەن“.
ڕێبوار بابكه‌یی، ده‌شڵێ: ”بچن باسی بچووکیی خۆتان بکەن، بەشکەم دەنگدەرانتان بەزەییان پێتاندا بێته‌وه، مەچن باسی گەورەیی حزبێک بکەن نەبادا دەنگدەرانتان زەلیلتان بکات“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسيۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، كه پارتی هێزی یەکەم و بێ ڕکابەرە، هێزی حوکمڕان و بناغەی دەوڵەتدارییە لە هەرێمی کوردستان، هەموو لایەک دەزانن هێز و دانەری بنچینەی دیموکراسییە و داکۆکیکارییەتی.”
ده‌شلێت “ئەوە ئێوەن بچووکی دەکەن، حزبی میمۆری و ڤیدیۆکلیپی بەرپرسانتان و، سکانداڵ و فەزیحە و خەریکی حەیابەرەی خۆتانن، حزبی ڕێگری‌کردن، مووشەخۆری و دزی و قاچاغچییەتی و تلیاکخۆرین. زۆرتان ماوە تا خۆتان لە باڵای پارتێک بدەن، کە بە بارتەقای سەفین و هەڵگورد بەرزە“.
بابكه‌یی له كۆتايى نووسينهكهشى ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ”حزبی فەیسـبووك و سۆشیال میدیا، نەک سۆشیاڵ دیموکرات. ئێمە بە هێمنی بانگەشەی خۆمان دەکەین، گوێ بە هاش و هووشتتان نادەین، باوڕمان بە مەدەنییەتە، نەک وەک ئێوە چاو سوورکەینەوە و حزبی عەیب و عارە بین“.