ئێزیدیەكانی شنگال: شنگال لە كوردستان جیاناكرێتەوە

خواكوڕك

ئشێخ شەمۆ نوێنەری دەستەی باڵای بنكەی لالیش رایگەیاند، شەڕی پەكەكە دژی پێشمەرگە بۆ ئەوەیە شنگال لەكوردستان جیابكانەوە، دەلێت، پێشمەرگە بە خوێنی خۆی شنگال دەپارێزێت و ھەڵوێستی پەكەكەشی بەرامبەر پێشمەرگە بە ناشیاو زانی”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا نوێنەری دەستەی باڵای بنكەی لالیش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند، باشترین بژاردە  ئەوەیە پەكەكە شنگال چۆڵبكات، جارێكی تر برینی شنگالیەكان نوێ نەكاتەو، ئاوارە بوون و دەربەدەر بوونی خەڵك دووبارە نەكاتەوە”.

دەستەی باڵای بنكەی لالش داوا دەكات بە ناوی ئیزدییەكان شەڕی كوردستان نەكرێت و شوێنی پەكەكە شنگال نییە كە بنكە دامەزراوەكانی كردووەتە بارەگا و پێویستە شنگال بۆ خەڵكەكەی بەجێ بھێڵێت، دەشڵێت پەكەكە كار بۆ تەواوكردنی ھیلالی شیعی دەكات و تا پەكەكە نەكشێتەوە شنگال ئارامی بە خۆوە نابینێت”.

Back to top button