حكومهت بۆ تەواوكردنی سێ پرۆژە لە ڕانیە زیاتر لە 381 ملیۆن دینار خەرج دەکات
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ى حكومهتى ههرێمى كوردستان،ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی ئەیلوولی 2021 ڕایگەیاند بڕی 381 ملیۆن دینار بۆ سێ پڕۆژە لە شاری ڕانیە خەرج دەکرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راشيگهياند:” زیاتر لە 381 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی سێ پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكەكانی چوارچرا و ئاییندە و شادی لە ڕانیە خەرج دەکرێت.
دهشلێ، كۆی گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 100%ی فرۆشتنی زەوی ڕوكنە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت.
پڕۆژەکان پێکهاتوون لە:
– گوژمەی 135,215,000 بۆ پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی شادی.
– گوژمەی 145,615,000 بۆ پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكی چوارچرا.
– گوژمەی 101,905,000 بۆ پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكی ئاییندە.