زێباری: چاوەڕێی ھەڵبژاردنێكی پڕ لە ململانێ بن

هۆشیار زێباری سەرۆکی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پارتی پێشبینی کرد کە ئەو پێشبڕکێیە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق توندترین بێت .”

زێباری بە شەرقیە نیوزی ڕاگەیاندووه‌:” هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەم جیاوازن لەگەڵ پێشینەکانیان بەهۆی چاودێریی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی فراوانەوە و دەبێتە هۆی ئەنجامێکی دادپەروەرانە و شەفاف.”

سەرۆکی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی ڕاشیگەیاندووه‌:” بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەردا ئەگەری ساختەکاری و دەستکاریکردنی ئەنجامەکان کەم دەکاتەوە.”

Back to top button