شهقڵاوه: دوو كارمهندی پۆلیس لهكاتی دهستگیركردنی دوو تۆمهتبار برینداربوون
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان، دوو تۆمەتبار رووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە و دوو پۆلیس بە سەختی بریندار دەکەن .
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، شەوی ڕابردوو هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد لە بەشی پۆلیسی شەقڵاوە/ بنکەی پۆلیسی بێترمە کە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی هاتنە سەر ماڵی لێدەکەن، هێزەکانمان دەچێتە شوێنی دیاریکراو بەمەبەستی چاودێریکردنی شوێنەکە، .
هۆگر عەزیز گوتی: “ کاتژمێر (٢)ی شەو هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەم هاولاتیە و تۆمەتباران ڕووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە، لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (ڕێبەند ارسەلان کمال) و (مهدی عبدالطیف) بە سەختی زامدار دەبن.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتيشى:” هێزەکانمان توانیان تۆمەتبارانی سەرەکی رووداوەکە دەستگیر بکات و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە.