سەرۆكی ئەنجوومەنی پەكەكە لە شنگال : ئێزیدیی كورد نین با هەموو دونیا ئەوە بزانێت

خواكوڕك

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاواکاری شنگال سەر بە پەكەكە لە لێدوانێكی میدیایی دا دەلێت با هەموو خەڵكی كوردستان، بزانێت، ئیزیدییەكان كورد نین، شنگالیش سەر بە كوردستان نیە، نابێت لەژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگە بێت و داواش لە عەبادی و بەغدا دەكات هێز بنێرێت، بۆ ئەوەی شنگال رزگار بكات”.

ئیلیاس خەلەف، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاواکاری شنگال سەر بە پەکەکە: ئێمە ئێزدین و کورد نین و ئەو شەڕەش لە بەرژەوەندی ئێزیدیەكان دانیە و داواش لە بەغدا دەكات هێز بنێرێت، بۆ رزگار كردنی شنگال”.

پێشتر ئشێخ شەمۆ نوێنەری دەستەی باڵای بنكەی لالیش رایگەیاند، شەڕی پەكەكە دژی پێشمەرگە بۆ ئەوەیە شنگال لەكوردستان جیابكانەوە، دەلێت، پێشمەرگە بە خوێنی خۆی شنگال دەپارێزێت و ھەڵوێستی پەكەكەشی بەرامبەر پێشمەرگە بە ناشیاو زانی”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا نوێنەری دەستەی باڵای بنكەی لالیش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند، باشترین بژاردە  ئەوەیە پەكەكە شنگال چۆڵبكات، جارێكی تر برینی شنگالیەكان نوێ نەكاتەو، ئاوارە بوون و دەربەدەر بوونی خەڵك دووبارە نەكاتەوە”.

Back to top button