به‌رپرسێکی پێشووی گۆڕان بۆ قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بە نەڕەنەڕ هەڵناستێتەوە

خدر تەقیەدین، به‌رپرسی بازنه‌ى هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌، راگەیاند: ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی لەگەرمیان كردی، هەمان ئەو قسانە بوو كه‌ چه‌ند رۆژ پێش ئێستا هانی ئێمه‌ی دا له‌ گۆڕانیش ده‌ست له‌كار بكێشینه‌وه‌.

ئەو بەرپرسە دەست لەکار کێشاوەی گۆڕان زیاتر گوتوویەتی: با قوباد تاڵه‌بانی بزانێت، ئه‌و جنێودان و هه‌ڕه‌شەكردن و بانگه‌شه‌ ئاست نزمه‌ كار له‌ شه‌حنكردنه‌وه‌ی كوڕە فه‌قیر و هه‌ژاری یه‌كێتی و گۆڕان ناکات، بۆ ئەوەی ده‌نگه‌كانیان ببه‌ن و دواتر بای بایان بۆ بكه‌ن، بەم قسانە نه‌ گۆڕان هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ و نه‌ یه‌كێتیش ده‌بێته‌وه‌ حزبەکەی جاران، ئه‌م خۆ گیفكردنه‌وه‌یە پێش تۆش زۆر تاقی كرایه‌وه‌ و سوودی نه‌بوو، به‌ده‌ردی كورد گوته‌نی، په‌تی درۆتان كورته‌ و گۆڕانیش ده‌نگ ناهێنێت، چونكه‌ ئەوانیش راستیان نەکرد.

Back to top button