رێبوار بابه‌كه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز وه‌ڵامی قوباد تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه
رێبوار بابه‌كه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ڵامی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌داته‌وه و پێی ده‌ڵێ، قه‌سه‌م به خوا ده‌بێ هه‌ر خه‌ریكی جانتا هه‌ڵگرتن بی.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممە 30ی ئه‌یلول، رێبوار بابه‌كه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له واڵی خۆی له فهیسبووكهوه، وه‌ڵامی قوباد تاڵه‌بانی داوه‌ته‌وه و پێی ده‌ڵێ، قه‌سه‌م به خوا ده‌بێ هه‌ر خه‌ریكی جانتا هه‌ڵگرتن بی!.
بابه‌كه‌یی رووی له یه‌كێتی كردووه و پێیان ده‌ڵێ، به فرتوفێل نهتانبردهوه، به سیاسهتكردتان نهتانبردهوه، به ته‌زویر نهتانبردهوه، به كشانهوهكهتان نهتانبردهوه، دواجار به خیانه‌تیش هه‌ر نهتانبردهوه، ده‌ی قه‌سه‌م به‌خوا هه‌ر نایبه‌نه‌وه و هه‌ر جانتا هه‌ڵگریی پشكی ئێوه ده‌بێت.
لێدوانه‌كه‌ی رێبوار بابه‌كه‌یی له كاتێكدایه كه دوێنی له‌ژێر گوشاری هاشوهوشی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، قوباد تاڵه‌بانی په‌لاماری پارتیی دا.