نوێنەری میری هەموو دونیایی ئێزیدیەكان داوای دەست بەجێ كشانەوە لە پەكەكە دەكات

خواكوڕك

حازم میر تەحسین بەگ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە جیھان، بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو ڕایگەیاند: “لە شنگال دژی دروستبوونی شەڕو خوێن ڕشتنین، داوای لێک تێگەیشتنێک لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەین و بە زووترین کات شەڕ ڕاوەستێت، ھەموو دونیا دەزانێت شنگال، سنونێ، خانەسۆر و تەواوی ناوچەکە خاکی ھەرێمی کوردستانە، بۆیە داوای کشانەوە لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین”.

 

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە جیھان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: “ئەو شەڕەی لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و پێشمەرگەی لەشکری ڕۆژ دروست بووە، ئیدانە دەکەین و پەیامی میری کوردانی ئێزدی لە جیھان دژی شەڕو خوێن ڕشتنە، ئێمە لە شنگال و سنوورەکە بەگشتی، لەلایەن پەکەکەوە دژی حاڵەتی کوشتنین”.

دوای دروستبوونی شەڕو پێکدادان لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و لەشکری ڕۆژی سەر بە ھێزەکانی زێرەڤانی، کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە، نوێنەری کوردی ئێزدی لە جیھان ئیدانەی شەڕەکەی کرد.

Back to top button