سهركردهى حيزبێكى توركمانى له كهركووك: بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەكانی پارتی دەنگ بە كاندیدەكانیان دەدەین
سەركردەی حزبێكی توركمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەیان لە كەركووك و شوێنەكانی دیكەش دەنگ بە كاندیدەكانی ئەو حزبە دەدەن.
محەمەد عیرفان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی گەلی توركمانی ڕايگەیاند: حزبەکەیان هاوپەیمانی پارتییە و بارەگای سەرەكی و ماڵی سەرۆكی پارتەكەیان لە كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە داگیر كراوە.
محەمەد عیرفان هەروەها رایگەیاند: ئەوان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کاندیدیان نییە و بڕیاریان داوە دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن.
ئەو سەرکردەیەی تورکمانەکان ئاماژەی بەوەش کرد، کە دەنگدانیان بە کاندیدانی پارتی بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەكانی پارتییەوەیە، ”چونكە دەزانین نوێنەرانی پارتی لە بەغدا زیاتر دەتوانن بەرگری لە خەڵك بە تورکمانەکانیشەوە بكەن و هەوڵی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك بدەن“.
محەمەد عیرفان جەختی لە گەڕانەوەی حزبەکەیان بۆ کەرکووک کردەوە و رایگەیاند: ”هەندێ لایەنی توركمانی و عەرەبی لەگەڵ گەڕانەوەی ئێمە و پارتی نین بۆ كەركووك، بەڵام ئێمە هەر دەگەڕێنەوە، چونكە شاری خۆمانە“.
سەرکردە تورکمانییەکە كه بۆ باسنيوز قسهى كردووه هەروەها بە پێویستی زانی هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە کەرکووک، چونکە ”بۆ هەمووان سەلماوە ئەگەر پێشمەرگە نەگەڕێتەوە كەركووك، هیچ هێزێك ناتوانێ دڵسۆزانە بەرگری لە كەركووك بكات، بۆیە داواكارین بەزووترین كات پێشمەرگە بگەرێتەوە پارێزگاكە“.
رۆژی چوارشەممە 29-9-2021، لەبەیاننامەیەكدا، 19 پارت و رێكخراوی توركمانی پشتگیریی خۆیان بۆ کاندیدانی پارتی، راگەیاند.