دهست به دابەشکردنی نەوتی سپی دەكرێت
لهسهر فهرمانی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
ئاری کاکەشین سابیر، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست دهكهن بە دابەشکردنی نەوتی سپی بهسهر هاووڵاتیاندا.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تێچووی خۆی نەوتەکە دابەشدەکات، هەر ماڵێك 200 لیتر، کە دەکاتە بەرمیلێك، نەوتی پێدەدرێت و نرخی هەر بەرمیلێک 55 هەزار دیناری عێراقی دەبێت.
گوتیشی: لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە 25 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەش دەکەن، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پڕۆسەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە یەکەوە دەستپێدەکات، بۆیە داوا لە بریکارەکان دەکەن، هاووڵاتییان ئاگادار بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لهسهر فهرمانی سەرۆکی حکومەت هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە، بۆ ئەوەی بەخێرایی بەر لە دەستپێکردنی وهرزی سەرما و سۆڵە نەوت بگاتە دەست دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکان، بۆ ئەوەی ناچار نەبن پەنا بۆ بڕینەوە دار ببەن، تاوەکو کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە و سروشتی کوردستان نەبێت.
ئاری کاکەشین كه بۆ كوردستان 24 قسهى كردووه روونی كردۆتهوه، کوالێتی نەوتی سپی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو باشترە و بڕەکەشی زیاترە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2020 نزیکەی 22 ملیۆن لیتر دابەشکرا.