لە رۆژئاوا ئاڵای كوردستان هێنرایە خوارەوەو بارەگای پەدەكەسە لە قامیشلۆ سوتێنرا

خواكوڕك

وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر جوڵاندنی پێشمەرگەكانی رۆژئاوای كوردستان لە سنووری شنگال و دروستبوونی شەڕ لەنێوان ئەوان و شەڕڤانانی بە پەكەكە، لە چەند شوێنێكی رۆژئاوای كوردستان هێرشكرایە سەر بارەگاكانی ئەنەكەسە, لە قامیشلۆ بارەگای پەدەكەسە سوتێنرا.

بەپێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) لە رۆژ ئاوی كوردستان, لایەنگرانی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD، لە هەریەك لە شارەكانی قامشلۆ و دربێسپێ لە رۆژئاوای كوردستان، هێرشیان كردووەتەوە سەر بارەگاكانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا ENKS بارەگاكان سوتێنراون, جگە لەوەی كە چەند كادرێكی پەدەكەسە رفێنراون.

سەرچاوەكەی (خواكوڕك) ئەوەشی ئاشكرا كر كە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان هێزێكی زۆر لە بەردەم بارەگاكانی پەدەكە سە كۆكراونەتەوە داوا دەكەن ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانیان بهێننە خوار, هەر وەها لە قامشلۆ بارەگاكە تالان كراوە پاشان سوتێنراوە, لە شاری دێرك-یش محەممەد عەلی، ئەندامی لیژنەی ناوەندی ئەنەكەسە لەلایەن ئاسایشی رۆژئاڤاوە دەستگیركراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لڤینێكی جەماوەری ‌و ئەندامانی ئەنەكەسە هەیە كە پارێز بەندی بۆ بارەگاكانی ئەنەكە دروست بكرێت بۆ ئەوەی لە تالان و سوتان بپارێزرێن, گیانی كادرانی بپارێزرێن.

Back to top button