وه‌زیری ناوخۆ به‌ڵێنی به‌سزاگه‌یاندنی دوو تۆمه‌تبار ده‌دات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ناوخۆ دووپاتیكر ده‌وه ، تۆمه‌تبارانی ئه‌و رووداوه رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه و توندترین سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت، چونكه وه‌ك رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس له‌كاتی ئه‌ركیاندا، گه‌وره‌ترین تاوانه.
وەزیری ناوخۆ گوتیشی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه پۆلیس و نه دادگاش له‌و كه‌سانه خۆش نابن و سه‌رۆكی حكومه‌تیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌م ده‌بێت ئاساییش و سه‌قامگیری هاووڵاتیان پارێزراو بێت و هه‌میش پارێزگاری له هێزه ئه‌منییه‌كان بكرێت. وه‌ك راشیگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیس رووی یاسایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و پێویسته هه‌موو كه‌سێك رێزی لێ بگرێت، چونكه خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كات.
ڕێبەر ئەحمەد،گوتیشی: پۆلیس لای سه‌رۆكی حكومه‌ت جێگه‌ی گرنگییه‌كی گه‌وره‌یه و له‌و گرنگیپێدانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ته‌ندروستی ئه‌وانیش هه‌رچییه‌كی پێویست بێت ئێمه‌ی راسپاردووه و ئاماده‌ین.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پۆلیس بوونه‌ته‌وه، سه‌ر به هه‌ر هۆز و لایه‌نێك بن، ناتوانن له‌ده‌ست یاسا رابكه‌ن و دیاریشه ئه‌وانه پێشینه‌ی دیكه‌یان هه‌بووه، بۆیه پۆلیس چووه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و له ئێستا و داهاتووشدا ده‌بێت تۆمه‌تباران ملكه‌چی یاسا بن و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م، كه به‌ناوی ریش سپی و پیاوماقووڵ و لایه‌نێكی دیار ناسراون، خۆیان نه‌كه‌نه په‌ناگه‌یه‌ك بۆ داڵده‌دانی كه‌سانی سه‌رپێچیكار و لاده‌ر و تۆمه‌تبار، چونكه له ئه‌نجامدا خۆشیان به‌رپرسیار ده‌بن.