پارێزگارى هه‌ولێر: شەڕەکەی هەریر لەسەر کێشەی زەویوزار بوو و کۆنترۆڵکرا و دۆخی شارۆچکەکە ئارامە

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 30-9-2021، شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە هەریر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، پارێزگاری هەولێریش بە رووداوی راگەیاند، هۆکاری شەڕەکە کێشەی کۆنی زەوی و زار بووە. 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی شارۆچکەکە چووەتە هەریر و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری شارۆچکەکە و لایەنە ئەمنییەکان قسەی بۆ رووداو کردووه‌، گوتوويه‌تى، “دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە.” گوتیشی، رووداوەکە کاریگەری لەسەر تەواوی هەریر و هەولێریش هەیە.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی کۆنترۆڵکردنی شەڕەکە و دەستگیرکردنی “تاوانباران” رایگەیاند، “سێ کەسیان دەستگیرکراون، لەوانەیە ئەو کەسانە نەبن، کە تاوانەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام سێ کەسی ئەو بنەماڵەیە بوون. “هێزەکانمان راسپاردوون کە هەموو تاوانباران دەستگیربکەن.”
ئومێد خۆشناو دڵنیایی دایە خەڵکی هەریر کە “دۆخی شارۆچکەکە ئارامە” و کێشەکە کۆنترۆڵکراوە.
Back to top button