فازڵ میرانی وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك بارزانی به‌ر له‌ 33 ساڵ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی سه‌رۆك بارزانی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ 33 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا گیراوه‌.

فازڵ میرانی وێنه‌كه‌ی له‌ لاپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) داناوه‌ و له‌ ژێرییه‌وه‌ نووسیویه‌تی “ته‌مووزی ساڵی 1988، كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی”.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون ئه‌وانیش بریتین له: له‌ ‌ڕاسته‌وه‌، عه‌لی عه‌بدوڵا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، فازڵ میرانی و د. ڕۆژ نووری شاوه‌یس.

ئه‌م وێنه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ وێنه‌ كه‌مبینراوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و له‌ هاوینی 1988 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان گیراوه‌.

Back to top button